ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترینمۆندیالی 2026

بەهۆی دوورخستنه‌وه‌ی نێیمار، مۆرینیۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئانچێلۆتی

بڕیارەکەی ئەنچێلۆتی مۆرینیۆشی تووڕە کر

Yariga App

یاریگا –

جوزێ مۆرینیۆ، راهێننه‌ری یانەی بێنفیکای پورتوگالی، رەخنەی لە بڕیارەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری بەڕازیل گرت بۆ دوورخستنەوەی نێیمار داسیلڤا لە یارییە دۆستانەکانی ئەم دواییەی هەڵبژاردەکە.

رۆژنامەی دیاریۆ دۆ پێشی ئاشكرایكردووه‌، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پرسیاری کردووە دەربارەی هۆکاری بانگهێشتنەکردنی نێیمار بۆ ریزەکانی سامبا.

ئەنچێلۆتی پێشتر روونیکردبووەوە کە بڕیارەکە لەسەر بنەمای ئامادەیی جەستەیی بووە نەک ئاستی تەکنیکی، جەختی کردەوە کە نێیمار هێشتا نەگەیشتووەتە 100٪ بۆ کێبڕکێ لە بەرزترین ئاستدا. هەروەها ئەگەری زیادکردنی ناوی بۆ لیستی کۆتایی مۆندیال دوورنەخستەوە.

مۆرینیۆ جەختی کردەوە کە نابێت نێیمار دووربخرێتەوە مەگەر لە حاڵەتێکدا کە رێککەوتنێکی دوولایەنە هەبێت، بڕیارەکەی بە جۆرێک لە بێڕێزی بەرامبەر یاریزانەکە وەسف کرد و دووپاتیکردەوە کە بڕیارێکی هەڵەیە.

مۆرینیۆ باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، نێیمار یاریزانێكی گرنگی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیله‌ و رۆل و كاریگه‌ری ده‌بیت له‌سه‌ر متمانه‌ی تیپه‌كه‌ ئاماده‌نه‌بوونی ئەستێرەکەی سانتۆسی چواند بەوەی چی روودەدات ئەگەر ئەرژەنتین لیۆنێل مێسی پشتگوێ بخات یان پۆرتوگال کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووربخاتەوە.

سەرەڕای نەبوونی نێیمار هەر لە چەقی قسەوباسەکاندا بوو لە کاتی دۆڕانی بەڕازیل بە فەرەنسا هاندەرانی بەڕازیل ناوی ئەویان دەگوتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی تیۆ هێرناندێز گۆڵی دووەمی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد، لە کاتێکدا هەندێک کاتی ئاستی تیپەکە بە فیکەی ناڕەزایەتی هانده‌ران به‌رێوه‌ده‌چوو

بڕیارە راگەیاندنی لیستی کۆتایی بۆ مۆندیال لە 19ـی ئایاردا بێت، لە کاتێکدا نێیمار هەوڵ دەدات ریتمی یارییەکانی لەگەڵ سانتۆس بەدەست بهێنێتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ناو بازنەی کێبڕکێکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button