سوود وەرگرتن لە مێژوو؛ پلانی هۆڵەندا بۆ جامی جیهانی 2026
هۆڵەندییەکان سوود لە مێژوو وەردەگرن

یاریگا – ئاتلێتیک
ستراتیژی رۆناڵد کومان، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ مۆندیال رووندەبێتەوە و دەیەوێت تۆپە جێگیرەکان بکاتە چەکی سەرەکی تیمەکەی لە مۆندیالی 2026.
گرنگی تۆپە جێگیرەکان:
کومان پێی وایە بەهۆی گەرمای سەخت و کەشوهەوای ئەمریکا لە کاتی مۆندیالدا، ریتمی یارییەکان خاو دەبنەوە، بۆیە لێدانەکانی کۆرنەر و لێدانی راستەوخۆ رۆڵێکی یەکلایی کەرەوەیان دەبێت لە گۆڵکردندا و دەتوانن ئەنجامی یارییەکانی پێ بگۆڕن، بۆیە تیمەکەی لەسەر ئەو پلانە راهێناوە و لەو رووەوە ئامادەکارییەکی تەواوی بۆ مۆندیال کردووە.
چارەسەرکردنی کێشەی هێرشبەران:
هۆڵەندا لە هێڵی بەرگری و ناوەڕاست خاوەنی یاریزانی بەتوانایە و هەردوو هێڵەکەەی تۆکمە و بەهێزە، بەڵام لە هێڵی هێرشبەری کێشەی زۆری هەیە، پێکانی مێمفیس دێپای و نەبوونی بژاردەی هێرشبەریی دیکە کێشەکانی کومانی زیاتر کردووە، هەر بۆیە ئەو راهێنەر روود ڤان نیستڵڕۆی، ئەفسانەی هۆڵەندی بانگهێشتی ستافی هەڵبژاردەکە کردووە تاوەکوو یارمەتی هێرشبەران بدات و لەڕووی گۆڵکردن بەرەوپێش بچن.
زاڵبوون بەسەر گرێدەروونیی لێدانی یەکلاییکەرەوەدا:
هۆڵەندا مێژوویەکی زۆر خراپی هەیە لە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوەدا لەکۆی 9 جار، 7 جاریان تووشی شکست بوون. کومان دەیەوێت چارەسەری ئەو خاڵە لاوازەش بکات، بەڵام بە وریاییەوە؛ بەبێ ئەوەی فشاری دەروونیی زیادە بخاتە سەر یاریزانەکان بۆ ئەوەی هەمان کارەساتی مۆندیالی 2022 دووبارە نەبێتەوە، کاتێک لە قۆناخی پێشکۆتایی لەسەر دەستی ئەرجەنتین دەرکران.
سوود وەرگرتن لە مێژوو:
رۆناڵد کومان یەکێک بوو لەو یاریزانانەی بەردەوام شووتی بۆ گۆڵ دەکرد، لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 1992 لە خولەکی 112 بە شووتێکی بەهێز تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد و بارسێلۆنای کردە پاڵەوان، هەروەها سەرەڕای لە دڵی بەرگری یاریی دەکرد تەنیا لە یەک وەرزەی لالیگا 16 گۆڵی کرد و رکابەری هێرشبەرانی دەکرد.
بۆیە کومان دەیەوێت لە مۆندیالی 2026 شووتکردن لە دەرەوەی ناوچەی سزا بکاتە چەکێکی بەهێز و نازناوەکەی پێ یەکلایی بکاتەوە.
Are the Netherlands, the creators of Total Football, swapping style for set pieces?
Ronald Koeman was a master of the art as a player and he has identified corners, free kicks and penalties as being areas where his team have significant room for improvement.
He is hoping the… pic.twitter.com/Ev7V0um1zT
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) March 28, 2026



