لویس ئێنریکێ وەڵامی ئۆفەرەکەی مانچێستەر یونایتد دەداتەوە
هاوینی 2027 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت

یاریگا –
چاوەڕوان دەکرێت لویس ئێنریکێ بە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان، مانچێستەر یونایتد بێهیوا بکات.
رۆژنامەی i Paper بڵاویکردووەتەوە، لویس ئێنریکێ راهێنەری پاریس سان جێرمان، رەتی دەکاتەوە لە وەرزی داهاتوودا ببێتە راهێنەری مانچێستەر یونایتد.
راهێنەرە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە نوێبکاتەوە، کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە عومەر بێرادای بەڕێوەبەری جێبەجێکار مان یونایتد و جەیسن ویلکۆکسی بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەکە ئارەزووی گواستنەوەی ئێنریکێیان کردووە، بەڵام خاوەنەکانی یانەکە خوازیارن مایکڵ کارک لە پۆستەکەی بهێڵنەوە بەتایبەت ئەگەر بتوانێت یانەکە بگەیەنێتە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
کاریک لە ئەرکەکەیدا وەک راهێنەری سەرەکی مانچێستەر یونایتد کاری سەرنجڕاکێشی کردووە توانیویەتی یانەکە بگەیەنێتە پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ و زۆر نزیکە لە مسۆگەرکردنی پێگەیەک لە وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.



