گرنگترینمۆندیالی 2026

فیفا یاسا نوێیەكانی ئاشكرا كرد؛ پێنج یاسای نوێ لە مۆندیال پەیڕوە دەكرێت

كۆتایی بە كات كوشتن دەهێندرێت

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان فیفا چەند گۆڕانكاریەكی گەورەی لە یاساكانی تۆپی پێدا كرد و كە بڕیارە لە مۆندیالی داهاتوو جێبەجێبكرێن.

چاوەڕوان دەكرێت یارییەكانی مۆندیال لە مانگی شەشی ئەمساڵدا لە وڵاتەكانی مەكسیک، ئەمریكا و كەنەدا بەڕێوەبچێت.

فیفا لە مۆندیالی داهاتوو چەند گۆڕانكارییەكی بەمەبەستی خێراكردنی یاریی و كەمكردنەوەی كاتی بەفیڕۆچوو كردووە.

گۆڕانكارییەكان:

1- گۆڕانكاری خێرا؛ کاتی گۆڕینی یاریزان، تەنیا 10 چرکەی لەبەردەمدایە بۆ چوونە دەرەوە لە یاریگا، ئەگەر زیاتری خایاند، یاریزانە جێگرەوەکە دەبێت یەک خولەک چاوەڕێ بکات پێش ئەوەی بچێتە ناو یاریگا، ئەمەش تیپەکەی بۆ ماوەیەک بە یەک یاریزان کەمتر دەهێڵێتەوە.

2- تۆپە وەستاوەكان؛ کاتێک تۆپ دەچێتە دەرەوەی یاریگا، تەنیا پێنج چرکە مۆڵەت هەیە. ئەگەر یاریزانەکە زیاتر لە پێنج چرکە دواکەوت، ئەوا تۆپەکە دەدرێت بە تیپی بەرامبەر.

3- چارەسەری پزیشكی؛ ئەو یاریزانەی لەناو یاریگادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت، دەبێت بچێتە دەرەوە و یەک خولەک چاوەڕێ بکات پێش ئەوەی بگەڕێتەوە، مەگەر پێکانەکە بەهۆی فاوڵێکەوە بووبێت کە  یاریزانی بەرامبەر کارتی وەرگرتبێت.

4- ڤار؛ سیستەمی ڤار ئێستا دەتوانێت پێداچوونەوە بۆ کارتی زەردی دووەم کە دەبێتە هۆی کارتی سوور بکات، هەروەها دەتوانێت پێداچوونەوە بۆ لێدانی كۆڕنە بکات کە بە هەڵە هەژمار کراون.

5- كاپتن و ناوبژیوان؛ تەنیا کاپتن بۆی هەیە داوای روونکردنەوە لە ناوبژیوان بکات. ئەگەر یاریزانەکانی تر قسە لەگەڵ ناوبژیوان بکەن، کارتی زەرد وەردەگرن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button