ئیسپانیاگرنگترین

بڕیاری کۆتایی؛ بەرگریکارێک ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەکات

لە کۆتایی وەرز یانەکە بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد ئالابا، بەرگریکارە نەمساوییەکەی ڕیاڵ مەدرید، خەریکی بەڕێکردنی دوایین رۆژەکانیەتی لە بێرنابیۆ و لە کۆتایی وەرز ماڵئاوایی دەکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەم وەرزە دوایین وەرزی ئالابایە و کۆتایی بە چیرۆکەکەی لەگەڵ ریال مەدرید دەهێنێت. ئەو یاریزانەی بە بەرزکردنەوەی کورسییەکە لە شەوی سەرکەوتن بەسەر پاریس سان جێرمان بوو بە ئایکۆنێکی ریال مەدرید، ئێستا لەبەردەم دەرگای ماڵئاواییکردندایە.

دەیڤد ئالابا، یاریزانی ریال مەدرید

پێکان و دابەزینی ئاست

هەموو شتێک لە کانونی یەکەمی ساڵی 2023 تێکچوو، کاتێک ئالابا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی هات. ئەو پێکانە زیاتر لە 400 رۆژ لە یاریگاکانی دوورخستەوە. لەو کاتەوە، ئالابا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی پێشووی. لەم وەرزەدا تەنها لە 13 یارییدا دەرکەوتووە، ئەوەش بۆ یاریزانێکی خاوەن بەرزترین مووچە لە یانەکەدا، رێژەیەکی زۆر کەمە.

بەربەستی دارایی

کارگێڕیی ریال مەدرید لە بەردەم بڕیارێکی سەختدایە. ئالابا ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆی گشتی وەردەگرێت. یانەکە نایەوێت بۆ یاریزانێک کە تەمەنی بەرەو 34 ساڵ دەچێت و زۆرینەی کاتەکان بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت، ئەو بڕە پارەیە خەرجبکات. بە پێچەوانەی ئانتۆنیۆ رودیگەر کە ئاستێکی جێگیری هەیە و گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە، دۆخی ئالابا تەواو پێچەوانەیە.

نەوەی نوێ جێگەی دەگرنەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای پێکانەکە، درەوشانەوەی یاریزانە گەنجەکانی ئەکادیمیا وەک راوول ئاسێنسیۆ و خوان مارتینێز، وایکردووە فلۆرێنتینۆ پێرێز بەبێ ئالابا بیر لە داهاتوو بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، یانەکە بە جیددی چاوی لە کڕینی بەرگریکارێکی نوێی گەنجە بۆ هاوینی داهاتوو.

ئالابا کە لە ساڵی 2021 بە خۆڕایی لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، توانیویەتی حەوت نازناو لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button