نرخی درێسەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەهێنێتە دەنگ

یاریگا –
دوای ئەوەی بە فەرمی نرخی درێسەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راگەیەندرا، ناڕەزایی گشتی لێکەوتەوە و کیێر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی ئەو ولاتەی هێنایە دەنگ.
دوێنێ دوای ئەوەی راگەیەندرا تێچووی درێسی سێ شێرەکان بۆ منداڵان 100 پاوندە دایکان و باوکان ناڕەزاییان دەربڕی و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە گلەیی لە نرخی بەرزی درێسەکان کرد و بەدەم داواکاری گەلەکەی چوو و داوای کەم کردنەوەی نرخی درێسەکانی کرد.
درێسێکی نایکی تایبەت ( یاریزانان ) بە کەسێکی پێگەیشتوو نرخەکەی بە 134.99 پاوندە ( 277 هەزار دینار ) و بەراورد بە یۆرۆی 2024 لە 8% نرخەکەی زیادی کردووە کە ئەو کات بە 124.99 پاوند بوو.

درێسی تایبەت نرخەکەی 89.99 پاوندە و کڕیاران لەکاتێکدا بیانەوێت ناو و ژمارەی تایبەت بەخۆیان لەسەر بنووسن، نرخەکەی 60 پاوند دەخرێتە سەر نرخی سەرەتایی کە دەبێتە 149.99 پاوند ( 308 هەزار دیناری عراقی ).
درێس و شۆرتی تایبەت بە منداڵان 97.98 پاوندە ( 202 هەزار دیناری عراقی ).
EXCLUSIVE: England fans are right to be angry at £100 kids’ World Cup kit, fumes Sir Keir Starmer
✍️ @jackelsomhttps://t.co/bgGPWZTDhI
— The Sun Dream Team (@dreamteamfc) March 25, 2026
بە بەرزکردنەوەی ئەم نرخانە کیێر ستارمەر داوای کردووە نرخەکان کەم بکرێنەوە و دەڵێت هاندەران مافی خۆیانە سەبارەت بەم بابەتە نیگەران بن و پێویستە گوێ لە داواکارییەکانیان بگیرێت.



