
یاریگا –
بە بڕیارێکی فەرمی پارێزگاری هه‌ولێر یاری لوتکەی گەڕی 25 لە خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له نێوان هەردوو جەمسەرە بەهێزەکەی تۆپی پێی عێراق، هەولێر و زەوڕا، لە هەولێر و له یاریگای فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری به ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌رێوه‌ده‌چێت.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند یارییه‌كی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌هۆی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌لامه‌تی هانده‌ران بڕیاردرابوو یارییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران بكرێت، بۆ یاریی هه‌ولێر و زه‌ورا بڕیاریدا له یارییه‌كه هانده‌ران ئاماده‌بن.
بڕیارەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە یارییەکە لەسەر چیمەنی یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری و بە ئامادەبوونی هاندەرانی هەردوو لا ئەنجام دەدرێت.
ئەم بڕیارە دڵخۆشییەکی زۆری لای هاندەرانی قەڵا و مناره دروست کردووە، کە دەتوانن لە نزیکەوە پاڵپشتی لە تیپەکەیان بکەن لەم ڕووبەڕووبوونەوە مێژوویی و گرنگەدا، کە بڕیارە سێشەممە 31ـی ئازار بەڕێوەبچێت.



