جیهانعێراقگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

سبه‌ی ناسنامەی ئەو تیپە دەردەکەوێت کە رووبەڕووی عێراق ده‌بێته‌وه‌

عێراق تەنیا هەنگاوێک لە مۆندیال دوورە

Yariga App

یاریگا –

سبەی چاوەکانی هەموو هاندەرانی عێراق له‌سه‌ر وڵاتی مەکسیک ده‌بێت، چونکە بە فەرمی ناسنامەی ئەو تیپە دەردەکەوێت کە لە یاریی کۆتایی و یەکلاکەرەوەی پاشکۆی مۆندۆیال رووبەڕووی شێرەکانی رافیدەین دەبێتەوە.

لە قۆناخی پێش کۆتایی ئەم پاشکۆیە، هەردوو هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و سۆرینام لە یاریگای (Estadio BBVA) لە مۆنتێری رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، کە یارییەکە بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 27ـی ئازاری 2026، كاتژمێر1:00ـی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان و عێراق یارییه‌كه‌ ده‌كرێت و براوەی ئەم یارییە دەبێتە ڕکابەری راستەوخۆی عێراق بۆ بەدەستهێنانی بلیتی کۆتایی مۆندیالی 2026.

هەڵبژاردەی عێراق كه‌ نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بگاته‌ مۆندیال، ئێستا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەنجامی یارییەکەی سبەی نێوان بۆلیڤیا و سۆرینام دەکات تاوەکو پلانی کۆتایی خۆی دابڕێژێت.


بڕیارە یاریی گەورە و یەکلاییکەرەوەکەی عێراق بەرامبەر براوەی ئەو یارییە، لە ڕۆژی سێشەممە، 31ـی ئازاری 2026، لە هەمان یاریگای “ئێستادیۆ بی بی ڤی ئەی” لە مەکسیک بەڕێوەبچێت، کە ئەمە وەک یاریی مێژوو بۆ عێراق هەژمار دەکرێت، چونکە تەنیا یەک بردنەوە هەموو گەلی عێراق بە خەونە گەورەکەیان دەگەیەنێت کە گەیشتنە بە لوتکەی تۆپی پێی جیهان و نووسینەوەی مێژوویەکی نوێ بۆ وەرزشی وڵاتەکە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە مۆنتێری، شاندی عێراق ئێستا لەژێر توندترین رێکاری ئەمنیدا نیشتەجێ بوون و چه‌ند یەکەکه‌یه‌كی مەشقی كردووه‌ تاوەکو لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە و جیاوازی کاتدا رابێن هه‌روه‌ها دوێنی ته‌واوی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانیش په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ كرد.

حکومەتی مەکسیک بە هەماهەنگی لەگەڵ فیفا، هێزێکی ئەمنی گەورەی کە لە 450 کارمەند پێکدێت تەرخان کردووە بۆ پاراستنی هۆتێل و شوێنی مەشقەکان و هاتووچۆی یاریزانانی عێراق، کە ئەم پرۆسە ئەمنییە لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی سوپای مەکسیک، پاسەوانی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگریی مەکسیک (CNI) بەڕێوەدەچێت، تاوەکو یاریزانانی عێراق لە کەشێکی تەواو ئارامدا تەرکیز بخەنە سەر یارییەکەی 31ـی ئازار و بە متمانەیەکی زۆرەوە بچنە ناو یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button