ئه‌مریکاگرنگترین

دەبێتە هاوتیمی مێسی؛ ئەستێرەیەكی سەرەكی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە خولی ئەمریكی دەكات

دوای 17 نازناو سیتیزن جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە جێهێشتنی یانەكەی لە كۆتایی وەرزدا نزیكبووەتەوە.

بێرناردۆ سیلڤا لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی مۆناكۆ بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بێرناردۆ سیلڤا لە كۆتایی ئەم وەرزە و لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ریزەكانی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، یانەی ئینتەر مەیامی پاڵەوانی خولی ئەمریكی نزیكترین بژاردەیە بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستكارە و پەیوەندی بە یانەكەی لیۆ مێسیەوە دەكات، هەرچەندە لەلایەن یانەكانی بارسێلۆنا، یوڤێنتوس و گاڵاتاسەرای هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.

سیلڤای 31 ساڵان هێشتا یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی پێكهاتەی پێپ گواردیۆلا و بە جۆرێک لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری لە سەرجەم یارییەكان كردووە، 26 یاریی لە پێكهاتەی سەرەكی و چوار یاریی وەكو یاریزانی یەدەک بەشدارییكردووە.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو سیلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە یاریی كۆتایی جامی كاراباو لە ئارسیناڵیان بردەوە و نازناوی ژمارە 17ی خۆی لەگەڵ یانەكەی بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button