ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی لالیگا پەیوەندی بە خولی ئەمریكی كرد

Yariga App

یاریگا –

ئانتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە ئۆرلاندۆ سیتی كرد.

هەژماری فەرمی ئۆرلاندۆ سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ئانتوان گریزمانی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

گریزۆ تاوەکوو کۆتایی ئەم وەرزە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە، پاشان لە مانگی تەمموز ماڵئاوایی لە یانە ئیسپانییەکە دەکات و پەیوەندی بە ئۆرلاندۆ سیتی دەکات.

گرێبەستی هێرشبەرە 35 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت.

لە دوای پەیوەندیكردنی بە ئۆرلاندۆ سیتی گریزمان گوتی:

زۆر بە پەرۆشم بۆ دەستپێکردنی ئەم وەرزە نوێیەی ژیانی وەرزشیم لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی. هەر لە یەکەم گفتوگۆمەوە لەگەڵ یانەکە، هەستم بە دیدگایەکی روون بۆ داهاتووم کرد.

گریزمان یاریی بۆ ریال سۆسیداد، ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 556 یاریی کردووە، 204 گۆڵی کردووە و 98 گۆڵی دروستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردە فەرەنسا بەشداریی 137 یاریی کردووە و 44 گۆڵی کردووە و 38 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی مۆندیال، یەک نەیشنزلیگ، یەک یۆرۆپالیگ، یەک سوپەری ئەوروپا و یەک نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button