بارسێلۆنا گرنگی بە ئەستێرەیەکی یوڤێنتۆس دەدات

یاریگا –
بەگوێرەی هەواڵەکان ئەستێرە ئیتاڵییەکەی یوڤێنتۆس بۆ پڕۆژەی وەرزشیی داهاتووی بارسێلۆنا لەژێر چاودێریی یانەکەیە.
باڵە بەرگرییەکانی بارسێلۆنا لە ئاستێکی قایلکەردا نین بۆیە یانەکە بۆ ئەم پێگەیە لە گواستنەوەی هاوینەدا چاودێریی یاریزانان دەکات. یانەکە دەیەوێت جواو کانسێلۆ بهێڵێتەوە، بەڵام لە باڵی بەگری چەپ رەنگە گۆڕانکاریی هەبێت. هاوپێچ لەگەڵ ئالیخاندرۆ گریماڵدۆ، ناوی ئاندریا کامبیاسۆی بەگریکاری ئیتاڵی و یانەی یوڤێنتۆس دێت، ئەو یاریزانەی کە چەندین یانەیگەورەی ئەوروپی چاودێریی دەکەن. کامبیاسۆ بەریگارێکی هەمەکارەیە کە دەتوانێت لە هەردوو باڵی بەرگری یاریی بکات، مانچێستەر سیتی لە هاوینی رابردوو هەوڵی تەواوی بۆ گواستنەوەیدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، کامبیاسۆ لەگەڵ داواکارییەکانی بارسێلۆنا دەگونجێت بۆ بەهێزکردنی ئەو پێگەیە. یاریزانەکە لە هەموو پێوەرەکانی یانە کاتالوونییەکە دەرچووە و بۆ داهاتوو گرنگی پێدەدات، یاریزانەکەش ئامادەیە ئەم هاوینە یانەکە جێبهێڵێت.
کامبیاسۆ بەرگریکارێکی هێرشبەرییە و زۆر دەچێتە پێشەوە، بەڵام لە بەرگریکردنیشدا زۆر باشە. لە ئیتاڵیا بووەتە یەکێک لە کامڵترین بەرگریکارەکان کە ئەمەش کردوویەتیی بە بەرگریکارێکی سەرەکی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا. یوڤێنتۆس لە 2022 بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ لە جەنەوا گواستییەوە، بەڵام بۆ وەرزێک بە خواستن لە بۆڵۆنیا یاریی کرد، کە لەو یانەیە بەرەوپێشچوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینی.
نرخی ئێستای کامبیاسۆ لە بازاڕی گواستنەوەدا 30 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکوو 2029 گرێبەستی لەگەڵ خانمەپیرەکە هەیە، بەهۆی ئەوەی مەترسی سەرنەکەوتنی یانەکە هەیە بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، رۆیشتنی بەرگریکارەکە ئاسانتر دەبێت. لە چەند هەفتەی رابردوودا باسی ریال مەدریدیش کرابوو، بەوپێیەی ئەوان بەدڵنیاییەوە بەرگریکارێکی باڵی چەپیان بۆ پڕۆژەی داهاتوویان دەوێت.



