
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا لە ئێستاوە دەستی کردووە بە داڕشتنی نەخشەی گواستنەوەکانی هاوینی 2026، بە ئامانجی بەهێزکردنی دوو شوێنی گرنگ کە هانزی فلیک و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی وەک لە پێشینەی کارەکانیان دیارییان کردووە، ئەوانیش: بەرگریکاری دڵی بهرگری و هێرشبەری سەرەکی.
ئامانجە سەرەکییەکانی بارسێلۆنا:
بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، یانە کاتالۆنییەکە چاوی بڕیوەتە ئالێساندرۆ باستۆنی بۆ هێڵی بەرگری. دیکۆ پێی وایە باستۆنی باشترین بژاردەیە بۆ شێوازی یاریکردنی فلیک و بونیاتنانی هێرش لە دواوە، هەروەها دەکرێت بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەرمیلان بیگوازێتهوه.
💼 Bastoni y Julián Álvarez, objetivos prioritarios para el Barça
💰 El conjunto blaugrana busca reforzar su plantilla con un central zurdo y un delantero centro, a la espera de resolver el futuro de Lewandowski
✍️ Sergi Castillohttps://t.co/HG0cLDKhEj
— Diario SPORT (@sport) March 23, 2026
سەبارەت بە هێڵی هێرشبەریش، جولیان ئەلڤارێز ئامانجی ژمارە یەکی یانەکەیە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی. بەڵام دابەزینی ئاستی ئەلڤارێز لەم وەرزەدا وایکردووە کارگێڕی بارسێلۆنا بە دوای پلانی جێگرەوە بگەڕێن.
عومەر مەرمووش؛ پلانی جێگرهوهی بارسێلۆنا
ناوی عومەر مەرمووش، ئەستێرەی میسری و یانەی مانچێستەر سیتی، وەک پلانێکی بەهێز دەردەکەوێت، راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر بارسێلۆنا نەتوانێت گرێبەست لەگەڵ جولیان ئەلڤارێز واژۆ بکات، ئەوا راستەوخۆ روو لە مەرمووش دەکەن.
بارسێلۆنا بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی وەک بودجەی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی ئەم ئەستێرە میسرییە تەرخان کردووە. مەرمووش بەهۆی توانای گۆڵکردن و خێراییەکەی، بە یەکێک لە باشترین بژاردەکان دادەنرێت کە بتوانێت لە شێوازە هێرشبەرییەکەی بارسێلۆنادا جێگەی خۆی بکاتەوە.
هەرچەندە بارسێلۆنا هێشتا هیوای بە گواستنەوەی ئەلڤارێز هەیە، بەڵام ئامادەکردنی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ عومەر مەرمووش نیشانەی ئەوەیە کە یانەکە نایەوێت ریسک بە داهاتووی هێڵی هێرشبەریی خۆیەوە بکات و مەرمووش وەک جێگرەوەیەکی گونجاو و کاریگەر دەبینێت.



