ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بۆروسیا دۆرتموند بەڕێوەبەری وەرزشیی نوێی یانەکەی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی یەکشەممە 22ـی ئازار بۆروسیا دۆرتموند بەفەرمی رایگەیاند کە بەڕێوەبەری وەرشیی یانەکە بە رێککەوتنی هاوبەشی نێوانیان وازی لە پۆستەکەی هێناوە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی نوێی یانەکەی دیاریکرد.

بۆروسیا دۆرتموند و بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە جیادەبنەوە؛ بە رەزامەندی هەردوولا دەبێت


بۆروسیا دۆرتموند لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە، ئۆلێ بووک دەبێت بەڕێوەبەری وەرزشیی نوێی یانەکە. هاوبەشی نێوان یانەکە و بەڕێوەبەرە 40 ساڵییەکە لەم چوارشەممەیە دەستپێدەکات، گرێبەستەکەشی تاوەکوو هاوینی 2029 دەبێت.


نیلز ئۆلێ بووکی ئەڵمانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وەرزشیی یانەی ئێلڤێرسبێرگی پلەدووی ئەڵمانییە و پێشووتریش لە هەمان یانە یەکێک بووە لە دۆزەرەوەی یاریزان لە یانەکە، پاشانیش وەکوو بەڕێوەبەری وەرزشیی دەستبەکار بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button