
یاریگا –
هەولێر لە بەردەم هەلی وەرگرتنی ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە لە کاتێکدا لە نێو یاریگای خۆی رووبەڕووی دیالا دەبێتەوە.
لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 20ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دووشەممە ( 23ـی ئاداری 2026 ) کاتژمێر 7:30ـی شەو هەولێر میوانداری دیالا دەکات، ئەم یارییەش بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەدەچێت بەهۆی بڕیاری لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر.
بۆ ئەم یارییە هەولێر لە توانای شیرزود تەیمیرۆڤی گۆڵکاری خولەکە بێبەش دەبێت بە هۆی بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان، مستەفا قابیلی هێرشبەریش بە هۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری یارییەکە بکات، کومەیل سەعیدی گۆڵپارێزیش بەهۆی پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی عێڕاق و مامادۆ دیاراش بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەرەدەکانی لە یارییەکە دادەبڕێن.
باسم قاسم، راهێنەری هەولێر دەربارەی ئامادەکاری تیپەکە بۆ یارییەکەی بەرامبەر دیالا رایگەیاند:
دوای دۆخێکی خراپ توانیمان جارێکی دیکە بگەڕێینەوە رێچکەی سەرکەوتن، چوار یارییە سەرکەوتن تۆمار دەکەین، ئەوەش بەهۆی لێک تێگەیشتنی یاریزانەکانە تایبەت یاریزانە پیشەگەرەکان، ئەو یاریزانە پیشەگەرانەی لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندیان بە هەولێر کرد رازیم لە ئاستیان و توانیویانە ڕۆڵی باشیان هەبێت لە ئەنجامەکانی تیپەکە، هەوڵدەدەین بە یارێزانەکانی تر شوێنی شیرزود پڕبکەینەوە، ئەمادەکارییەکانیش بۆ یاریی دیالا زۆرباشە و دەمانەوێ سێ خاڵ بەدەست بهێنین.
سەرکەوتنی هەولێر لەم یارییەدا واتای وەرگرتنی ریزبەندی دووەمە لە یانەی شوڕتە، هەولێر 46 خاڵی هەیە لە ریزبەندی سێیەم دێت، دیالا بە 28 خاڵ لە رێزبەندی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.



