فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ زینەدین زیدان دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی پاش دابڕانێکی زۆر جارێکی دیکە دەست بە کاری راهێنەرایەتی دەکات.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردووەتەوە، زینەدین زیدان لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا گەیشتووەتە رێککەتنی کۆتایی، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و زیدان لەدوای جامی جیهانی 2026 پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەردەگرێت.

دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا هاوینی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند دوای یارییەکانی مۆندیالی 2026 واز لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەهێنێت.

زیدان لە ئەکادیمیای ریال مەدرید دەستی بە راهێنەرایەتی کردووە، لە وەرزی 2013/14 وەکوو یاریدەدەری کارلۆ ئانچێلۆتی کاری کردووە.

هەروەها لە دوو سەردەمی جیاواز و لە 2016 بۆ 2018 و لە 2019 بۆ 2021 راهێنەری تیمی یەکەمی ریال مەدرید بووە و مێژوویەکی گەورەی لەگەڵ یانەکە نووسیوەتەوە.

لە 263 یاریی سەرپەرشتی تیمی یەکەمی ریال مەدریدی کردووە، 174 یاریی بردووەتەوە، 53 یاریی یەکسانبووە و 36 یاریی دۆڕاوە.

زیدان لەگەڵ ریال مەدرید سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو لالیگا، دوو سوپەری ئەوروپا، دوو جامی جیهانی یانەکان و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە و دوو جاریش بە باشترین راهێنەری جیهان دەستنیشانکراوە.

فەرمی؛ دیدێ دیشام جێهێشتنی هەڵبژاردەی فەرەنسای راگەیاند

بابەتی زیاتر

Back to top button