ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی فیناڵی جامی کاراباوی لە ئارسیناڵ بردەوە و لە رێگەیەوە پێپ گواردیۆلا خۆیکرد بە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی.

ئەمشەو لە فیناڵی جامەکە تیمەکەی گواردیۆلای مامۆستا 2-0 لەنێو وێمبڵی شکستی بە کورانی میکێل ئارتێتای قوتابی هێنا.

ئەوە نازناوی ژمارە 5 بوو بۆ پێپ لەوەتەی ئەرکی راهێنەرایەتی سیتی وەرگرتووە لە زستانی 2016.

لە مێژووی جامەکە کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1961 بەڕێوەچوو، هیچ راهێنەرێک نەیتوانیوە 5 نازناو بباتەوە.

هاوکات سیتیزنس بۆ نۆهەمین جار بوونە خاوەنی جامەکە، لە کۆی 10 جار گەیشتنیان بە فیناڵ.

گواردیۆلا لە ماوەی کاروانی پیشەگەرێتیدا وەک راهێنەر گەیشتە نازناوی ژمارە 40 (لەگەڵ مان سیتی 19) لەگەڵ ئەو تیمانەی کاری لەگەڵ کردوون. ئێستا تەنها سێر ئالێکس فێرگسن لەپێشی ماوە کە ئەفسانە سکۆتلەندیەکە خاوەنی 49 نازناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button