بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

مەیسن گرینوود لە مارسیلیا بێزارە؛ دەیەوێت خولێکی نوێ تاقیبکاتەوە

ئارەزووی یاریکردن بۆ گەورەیەکی ئیتاڵیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

مەیسن گرینوود، یاریزانی یانەی مارسیلیا دەیەوێت لە ئەوروپا درێژە بە یاریکردن بدات و خولی نوێ تاقیبکاتەوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، گرینوود کۆتایی ئەم وەرزە لیگ وەن بەجێدەهێڵێت، دەیەوێت سێریا ئەی تاقیبکاتەوە و پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان رۆژنامە کە لە زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە بڵاویکردووەتەوە، گرینوود لە یانەی مارسیلیا دڵخۆش نییە و خواستی یاریکردنی لە ئیتاڵیا هەیە، بەتایبەت کە دەزانێت ناتوانێت بگەڕێتەوە ئینگڵتەڕا.

گرینوود لەگەڵ مارسیلیا

سەرچاوەکە دەشڵێت، لەپاش ئەنجامی خراپی ئەم چەند وەرزەی خانمە پیرەکە، یانەکە دەیەوێت شۆڕشێکی گەورەی چاکسازیی لە پێکهاتەیدا بکات و چەندین یاریزان بەڕێبکات و یاریزانی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی.

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لە ساڵی 2024 بە بەهای 26 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە مارسیلیا کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 74 یاریی بۆ یانە فەڕەنسییەکە کردووە، 47 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵیشی بۆ هاوتیمەکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button