ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی جامی كاراباو ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بەكاتی هەولێر ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی لە یاریی كۆتایی جامی كاراباو لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن رووبەڕوو ببنەوە.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ بۆ گەیشتن بە یاریی كۆتایی لە برایتن، كریستاڵ پاڵاس و چێڵسی بردووەتەوە.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لە سوانزی سیتی، برێنتفۆرد و نیوكاسڵی بردووەتەوە.

وەرزی رابردوو نیوكاسڵ بە بردنەوە لە لیڤەرپوول بووە پاڵەوانی جامی كاراباو.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 203 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 97یاریی ئارسیناڵ براوە بووە، 58 یاریی مانچێستەر سیتی و لە 48 یارییش یەكسان بوون.

هەردوو یانە لە جامی كاراباو 10 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە پێنج یاریی ئارسیناڵ براوە بووە، چوار یاریی مانچێستەر سیتی و یارییەک یەكسان بوون.

سێرجیۆ ئاگوێرۆ بە 11 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتیە.

لە كۆتا شەش یاریی نێوانیان مانچێستەر سیتی هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ میكێل مێرینۆ و ئۆدیگارد رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

مانچێستەر سیتی بە بێ یۆشكۆ ڤاردیۆڵ رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

كێپا

تیمبەر، سالیبا، گابریێل، هینكاپێ

زوبیمێندی، رایس

ساكا، ئیزێ، ترۆسارد

یۆكێرێش

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

ترافۆرد

نونێس، دیاس، گێی، ئایت نوری

رۆدری، ئۆرایلی

سێمینیۆ، بێرناردۆ، دۆكو

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button