
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە دێربی مەدریددا ریال مەدرید میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

لە یاریی چوونی ئەم وەرزەی لالیگا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی لە ریال مەدرید بردەوە و ئەمڕۆ یانە شاهانەكە هەوڵی تۆڵەكردنەوە دەدات.
ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 28یاریی 21 یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە كۆی 28 یاریی ئەم وەرزەی لالیگا 17 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بەكۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 242 جار رووبەڕووبوونەتەوە، ریال مەدرید 124 یاریی بردووەتەوە، ئاتلێتیكۆش 60 یاریی و لە 58 یاریی یەكسان بوون.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 22 گۆڵ گۆڵكاری دێربی مەدریدە.
لە یاریی چوونی ئەم وەرزەی لالیگا ئاتلێتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی 5-2 لە ریال مەدریدی بردەوە.
ئاتلێتیكۆ مەدرید لە كۆتا چوار یاریی لالیگا سەرجەمیانی بردووەتەوە.
لەكۆتا 10 رووبەرووبوونەوەی نێوانیان پێنج یاریی بە ئەنجامی 1-1 كۆتاییهاتووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ كۆرتوا، رۆدریگۆ، سێبایۆس، میلیتاو و مێندی رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ یان ئۆبلاک، باریۆس، میندۆزا، روگێری و بوبڵ رووبەڕووی ریال دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
لونین
ترێنت ئارنۆڵد، رودیگەر، هاوسن، كارێراس
چوامینی، ڤاڵڤێردی، گولەر، پێتارچ
ئێمباپێ، ڤینیسیۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
موسۆ
مۆلینا، پۆبیڵ، هانكۆ، روگێری
سیمۆنی، كاردۆسۆ، لۆرێنتی، لووكمان
ئالڤارێز، گریزمان



