ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئه‌ستێره‌یه‌كی چێڵسی ده‌یه‌وێت درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت

ماڵئاوایی له‌ چێڵسی ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ فێرناندێز، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی، بڕیاری خۆی داوە کە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2026 ریزەکانی یانە لەندەنییەکە جێبهێڵێت، ئەمەش وایکردووە یانەی ریاڵ مەدرید بە وردی چاودێری دۆخەکە بکات بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی خۆی پێ بەهێز بکات.

پێگه‌ی دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، دوای ئەوەی یانەی چێڵسی لە چامپیۆنز لیگ لەسەر دەستی یانەی پاریس سانجێرمان کرایە دەرەوە، ئینزۆ فێرناندێز لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە مانەوەی لە چێڵسی گوتی:

“دوای مۆندیال دەبینین چی دەبێت، ئێستا هه‌شت یاری لە خولی ئینگلیزی و جامی یەکێتی ئینگلتەرامان لەپێشە.”

 پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم قسەیەی وەک ئاماژەیەک بۆ جێهێشتنی یانەکە لێکدرایەوە و یانەی ریاڵ مەدرید بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت بۆ هێڵی ناوەڕاست.

هەرچەندە ناوی یاریزانانی وەک رۆدری، ڤیتینیا، کیس شمیت دەهێنرێت، بەڵام وا دیارە گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێز ئاسانتر بێت، بەتایبەت دوای ئەوەی یاریزانەکە خۆی ئارەزووی تاقیکردنەوەی نوێ دەکات.

هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی چێڵسی ئامادەیە رێگە بە رۆشتنی ئینزۆ بدات بۆ مەدرید یان پاریس، بە مەرجێک بتوانێت ئێدواردۆ کاماڤینگا لە ریاڵ مەدریدەوە بگوازێتەوە بۆ ئەوەی شوێنی ئینزۆ پڕ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button