پێکهاتەی فەرمی هەفتەی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ راگەیەندرا

یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوێفا پێکهاتەی نموونەیی هەفتەی گەڕانەوەی بڵاوکردەوە کە.
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ کۆمەڵێک سیناریۆی سەرنجڕاکێش تا ریمۆنتادایش روویاندا و هەوادارانی تۆپی پێ دوو شەوی ناوازەیان بەدیار یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتیە بەڕێکرد.
لە دیارترین سیناریۆکان، بردنەوە گەورەکەی بارسێلۆنا بوو بەسەر نیوکاسڵ کە تێیدا دوای یەکسانبوونیان بە گۆڵێک لە یاریی چوون، بەڵام لەنێو کامپ نۆ 7-2 لە میوانە ئینگلیزیەکەی بردەوە. ناوی رافینیا لەنێو پێکهاتە نموونەییەکەی یوێفادا هاتووە. هەر ئەستێرە بەرازیلیەکەش وەک باشترین یاریزانی هەفتەکە دەستنیشانکراوە.
سپۆرتینگ و ریمۆنتادا مێژووییەکەی بەسەر بۆدگلیمت کە یاریی چوونی 3-0 لە یانە پۆرتوگالییەکە بردبووەوە، بەڵام سپۆرتینگ لە بەردەم هاندەرەکانیان قسەی خۆیان کرد و توانیان 5 گۆڵی خاوێن تۆماربکەن. بۆیە لە لیستەکەدا پشکی شێر بەر ئەو یانەیە کەوتووە بە هەبوونی 3 یاریزان وەک زۆرترین بەشداریی یاریزان لە تیمە نموونەییەکەی هەفتەدا.
دوای سپۆرتینگ، تەنها لیڤەرپوول بە دوو یاریزان، زۆرترین پێگەی تیمە نموونەییەکەیان پێکهێناوە بە هەبوونی سۆبۆسلای و کۆناتێ، ئەوەش دوای بردنەوەیان لە گالاتاسەرای بە 4 گۆڵی بێ وەڵام، لەکاتێکدا یاریی چوونیان بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە رکابەرە تورکیەکەیان دۆڕاندبوو.



