چامپیۆنزلیگگرنگترین

دوو ریكۆردی نوێ؛ لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی مێسی و ئینزاگی بە ناوی خۆی دەكات

هێرشبەرەكەی بارسێلۆنا مێژوو دەنووسێتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوو ریكۆردی نوێی چامپیۆنزلیگی بە ناوی خۆیەوە نووسییەوە.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی حەفت گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 8-3 نیوكاسڵی تێپەڕاند و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لیڤاندۆڤسكی رۆژووی گۆڵنەكردنی شكاند و لەو یارییەدا توانی دوو گۆڵ بكات.

 

لیڤاندۆڤسكی بوو بە بەتەمەنترین یاریزان بە 37 ساڵ و 209 رۆژ بتوانێت دوو گۆڵ لە یارییەكی چامپیۆنزلیگدا بكات و توانی ریكۆردەكەی ئینزاگی بشكێنێت كە لە 37 ساڵی و 86 رۆژیدا توانی لەگەڵ میلان دوو گۆڵ لە ریال مەدرید بكات.

هەروەها هێرشبەرە پۆڵەندیەكە بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا بتوانێت گۆڵ لە 41 یانەی جیاواز بكات و ژمارەكەی لیۆ مێسی شكاند كە لە 40 یانە گۆڵیكردبوو.

بێنفیكا ئەو یانەیەیە كە لیڤا زۆرترین گۆڵی لێكردوون 9 گۆڵ و دوای ئەو ریال مەدرید دێت بە شەش گۆڵ.

لیڤاندۆڤسكی بە 109 گۆڵ لە پلەی سێیەمی گۆڵكارانی چامپیۆنزلیگ دێت و تەنیا كریستیانۆ رۆناڵدۆ 140 گۆڵ و لیۆنێل مێسی 129 گۆڵ لە پێشیەوە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button