ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەیەوێت جەیدن سانچۆ بگەڕێنێتەوە

مان یونایتد گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەیەوێت بۆ جاری سێیەم جەیدن سانچۆ بگەڕێتەوە یانەکەی.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، بۆرووسیا دۆرتمۆند ئارەزووی گەڕانەوەی سانچۆ دەکات و دەیەوێت لەدوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یاریزانەکە بە گەڕانەوە قایل بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، مانچێستەر یونایتد لە کۆتایی گرێبەستی یاریزانەکە نوێ ناکاتەوە و دەستبەرداری دەبێت بۆیە بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە دەیانەوێت سانچۆ بگەڕێننەوە بەڵام پێویستە یاریزانەکە کەمکردنەوەی مووچەکەی قبووڵ بکات.

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لە ساڵی 2021 بە بەهای 73 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، نەیتوانی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی شەیتانە سوورەکان بکاتەوە و  بەردەوام یانەکە بە خواستن سانچۆی بە تیپەکانی دیکە داوە تاوەکوو بتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی.

سانچۆ ئەم وەرزە بە خواستن بۆ یانەی ئاستۆن ڤێلا یاریی دەکات، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 29 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییە تەنیا یەک گۆڵ و یەک ئەسیستی کردووە.

یاریزانە 26 ساڵانییەکە لە پێشووتر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ دۆرتمۆند 158 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییە 53 گۆڵی کردووە و 67 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button