چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەو ژمارە دەگمەنانەی ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکران

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی یاریی گەڕانەوەی بەشێک لە یانەکانی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بە کۆمەڵێک ژمارە و ریکۆردەوە تەواو بوو.

ئەمشەو سپۆرتینگ مەحاڵی کردە راستی کاتێ لە بۆدۆگلیمتی بردەوە. چێڵسی ئینگلزیش ئەنجامە وێرانەییەکانی پرێمەرلیگی لە چامپیۆنزلیگیش دووبارە کردەوە. ئارڤالۆ ئاربێلوای راهێنەری ریال مەدریدیش ناوی خۆی بە ئاوی زێڕ لە مێژووی شاهانەکان نووسی کاتێ لە گەڕانەوەش هەر مانچێستەر سیتی بردەوە.

دەرئاسا (موعجیزە)ەکەی سپۆرتینگ:

یانە پۆرتوگالییەکە یاریی چوونی بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام بە بۆدۆگلیمت دۆڕاندبوو، کە ئەمەیان تا ئەمشەو وەک ئەسپی رەشی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلید دادەدنرا. بەوپێیەی پێشتر توانیبووی یانەکانی یوڤێنتوس، مانچێستەر سیتی، ئاتلێتیکۆ مەدرید و دوو جاریش ئینتەر میلان شکست پێبهێنێت. یاریی چوونیشی 3-0 لە سپۆرتینگ بردبووەوە، بەڵام یانە پۆرتوگالیەکە لە یاریی گەرانەوە قسەی خۆی کرد و بە 5 گۆڵی خاوێن ریمۆنتادایەکی مێژووی بەسەردا کرد. کە پێشتر تەنها 4 یانە بە هەبوونی 3 گۆڵ یان زیاتر لە یاریی چوون بردنەوەیان تۆمارکردبێت و بۆ یاریی گەڕانەوە ریمۆنتادایان بەسەرداکرابوو. ئەمانەن:

دیپۆرتڤۆ لاکارونا لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2003/004 لە دژی میلان

بارسێلۆنا لەدژی پاریس سانێرمان لە قۆناخی 16 لە وەرزی 2016/17

رۆما لەدژی بارسێلۆنا لە چارەکی کۆتایی وەرزی 2017/18

لیڤەرپوول لەدژی بارسێلۆنا لە پێش کۆتایی وەرزی 2018/19

ئاربێلوا و ریکۆردەکەی:

بە بردنەوەی یاریی گەڕانەوەی لە مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 2-1، ئاربێلوا بووە یەکەمین راهێنەر لە مێژووی ریال مەدریددا لە هەر چوار یاریی سەرەتای خۆی لە قۆناخی کرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ، بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنێت. پێشتر هەردوو یارییەکەی پاشکۆ پاڵاوتن لە بێنفیکای جۆزێ مۆرینیۆ بردەوە و هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەشی لە سیتیەکەی گواردیۆلا بردەوە.

چێڵسی و ریکۆردی خراپ

بلووز یاریی چوونی 5-2 بە پاریس سانجێرمان دۆڕاندبوو. ئەمشەویش لە بەردەم هاندەرانیدا 0-3 دۆڕا. ئەوەش یەکەمین جارە لە مێژووی یانە لەندەنییەکە چ لە رکابەرێتی نێوخۆیی یان ئەوروپی لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 8 گۆڵیان لێبکرێت.

گۆڵەکەی ماکسی ئاراوخۆی سپۆرتینگ

یاریی نێوان سپۆرتینگ و بۆدۆگلیمت دوای ئەوەی درێژەی کێشا بۆ دوو تایمی زیادکراو، هەر لە خولەکی 91:23 ماکسی ئاراوخۆ گۆڵی تۆمارکرد کە بووە خێراترین گۆڵ لە مێژووی چامپیۆنزلیگ لە کاتە زیادکراوەکاندا تۆماربکرێت.

شەش یاریی و یەک پێکهاتە!

ئەمشەو بۆدۆگلیمت بە هەمان ئەو پێکاتە سەرەکیەوە یاریی کرد کە پێنج یاریی پێشووتریان سەرەکیی بوون. بەوەش بوونە یەکەمین یانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ کە شەش یاریی لەسەریەک بە هەمان پێکهاتەوە بەشداریی بکەن.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button