ئیسپانیاگرنگترین

نموونەی وەفا؛ لیڤاندۆڤسكی لەپێناو بارسێلۆنا قوربانییەكی گەورە دەدات

مانەوە لە كامپ نۆو لە هەمووشتێک گرنگترە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستەكەی لە هاویندا بەسەردەچێت و تاوەكو ئێستا داهاتووی یەكلایینەكراوەتەوە.

لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن بارسێلۆنا دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا دەستبەرداری هێرشبەرە پۆڵەندیەكەی ببێت و یاریزانێک بۆ جێگای بگوازێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، كاری لە پێشینەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی مانەوەیە لە ریزەكانی بارسێلۆنا.

لیڤا ئامادەیە لە پێناو مانەوە و نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا مووچەكەی كەمبكاتەوە و بە رۆڵێكی كەمتر رازی بێت.

لاپۆرتا پێشتر خواستی خۆی بۆ مانەوەی دەربڕیوە بەڵام هێشتا یانەكە گفتوگۆكانی لەگەڵ هێرشبەرەكەیدا دەستپێنەكردووە.

لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 182 یاریی كردووە و توانیویەتی 115 گۆڵ بكات و 23 گۆڵیش درووستبكات.

لەم وەرزەدا لە 35 یاریی بەشدارییكردووە توانیویەتی 14 گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button