
یاریگا –
گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یارییەكانی پاشكۆی مۆندیال ئاشكرا كرد.
بەپێی سیستەمی نوێی فیفا بۆ پاشکۆی جامی جیهانی بۆ مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق وەک نوێنەری ئاسیا دەچێتە کێبڕکێیەکی توندەوە، عێراق چاوهڕوانی براوهی ههردوو ههلبژاردهی بۆلیڤیا و سۆرینام دهكات له 1ـی مانگی داهاتوو له مهكسیك بهرامبهر یهكێك لهو دوو ههڵبژاردهیه یاریی دهكات و براوهیان دهگاته مۆندیال.
هەریەكە لە ئاكام هاشم، یوسف ئەمین، مێرخاس دۆسكی و ماركۆ فەرەج وەكو یاریزانی كورد و پیتەر گۆرگیس، ئەیمار شێر و رێبین سولاقا وەكو یاریزانی كوردستانی بانگهێشتكراون.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی عێراق بۆ پاشكۆی مۆندیال:
گۆڵپارێز: فەهد تاڵب، كەمیل سەعدی، ئەحمەد باسڵ.
بەرگری: رێبین سولاقا، مەناف یونس، حوسێن عەلی، فرانس پوترس، ئاکام هاشم، زەید تەحسین، مێرخاس دۆسکی، ئەحمەد مەكەنزی.
ناوەڕاست: حەسەن عەبدولكەریم،ئەیمار شێر، پیتەر گۆرگیس، زەید ئیسماعیل، ئەمیر عەماری، كێڤن یەعقووب، زێدان ئیقبال، یوسف ئەمین، ئیبراهیم بایش، ماركۆ فەرەج
هێرشبەر: عەلی جاسم، عەلی حەمادی، ئەیمەن حوسێن، عەلی یوسف، موهەنەد عەلی




