ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێڵد نهێنییەکان ئاشکرا دەکات؛ ریال مەدرید ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکان ئامادە دەکات

قرشە سپییەکە پلان بۆ گواستنەوەیەکی گەورە دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پلانێکی گەورە بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس، هێرشبەری ئاستبەرزی بایرن میونشن دادەنێت.

رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید زۆر بە ئۆلیس سەرسامە و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینە واژۆی هێرشبەرەکە بەدەستبهێنێت.


بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە ئەڵمانییەکە، ریال مەدرید لەدوای کۆتاییهاتنی وەرز، هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەدات و ئامادەیە ئۆفەرێک بە بەهای 160 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، بایرن موینشن نایەوێت دەستبەرداری ئۆلیس ببێت و نیازی فرۆشتنی نییە. ئۆلیس تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە هەیە و بڕگەی هەڵوەشاندنەوەشی لە گرێبەستەکەدا نییە، بەڵام لە ئەگەری بوونی گرێبەستێکی خەیاڵی، بەرپرسانی بایرن بیر لە فرۆشتنی دەکەنەوە.

هاوکات، لیڤەرپوولیش ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 25 بەهارییەکە دەکات و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح، کە ئەم پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە ئانفێڵد بکات.

ئۆلیس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تاوەکوو ئێستا 93 یاریی بە درێسی بایرن میونشن کردووە، لەو ژمارە یارییە 35 گۆڵی کردووە و 50 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button