جیهانگرنگترین

فەرمی؛ بڕیاری كۆتایی لەسەر فیناڵیزما درا

Yariga App

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوێفا بەفەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فیناڵیزمای لە نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین دا.

پاڵەوانییەتی فیناڵیزما لە نێوان پاڵەوانەكانی دوو كیشوەری جیا دەكرێت، ئیسپانیا پاڵەوانی كۆتا وەشانی یۆرۆیە و ئەرجەنتینیش پاڵەوانی كۆتا كۆپا ئەمێریكایە.

بڕیاربوو یارییەکە لە قەتەر بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی جەنگەوە و تێکچوونی دۆخی ناوچەکە بەڕێوەچوونی ئەو یارییە لە قەتەر هەڵوەشایەوە.

یوێفا یاریگای بێرنابیۆی وەكو جێگرەوە دەستنیشانكرد بەڵام ئەرجەنتین رەتیكردەوە یارییەكە لە ئیسپانیا بكرێت و بەهۆی ئەوەی نەتوانرا یاریگایەكی نوێ دەستنیشانبكرێت یارییەكە هەڵوەشایەوە.

یاریی پێشووی فیناڵیزما لە نێوان ئەرجەنتینی خاوەن كۆپا ئەمێریكا و ئیتاڵیای خاوەن یۆرۆ لە لەندەن بەڕێوەچوو كە تێیدا هاوڕێیانی مێسی 3-0 یارییەكەیان بردەوە.

Back to top button