
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی 28 لالیگای ئیسپانیا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێڤییا دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە ئێڵچێی بردەوە و جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی بۆ یەک خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا كەمكردەوە.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە كۆی 27 یاریی، 22 یاریی بردووەتەوە، یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بەكۆكردنەوەی 67 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا سێڤییا لە كۆی 27 یاریی تەنیا هەشت یاریی براوە بووە، حەفت یاریی یەكسان بووە و 12 یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ ژوول كۆندێ، بالدێ، دی یۆنگ و كریستێنسن رووبەڕووی سێڤییا دەبێتەوە.
سێڤییا بە بێ فێرناندێز و سالاس رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
چاڤی ئێسپارت، كوبارسی، جێرارد مارتین، كانسێلۆ
ئۆلمۆ، كاسادۆ
بەرداخچی، رافینیا، راشفۆرد
فێران
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێڤییا
ڤلاچۆدیمۆس
كارمانا، ئازپیلیكویتا، گودیج، نیانزۆو، سوازۆ
ئاگومێ، سانچێز، سۆو
سانچێز، ئادەمس



