جیهانگرنگترین

لاوە درەوشاوەکەی خولی فەڕەنسی رێچکە نوێدەوڵەتیەکەی هەڵبژارد

Yariga App

یاریگا –

ئەیوب بوعدی لەنێوان بژاردە قورسەکاندا رێچکە نوێدەوڵتیەکاندا بڕیاری خۆی دا.

ئەیوب کە تازە تەمەنی 18 ساڵە، بە رەچەڵەک مەغریبیە بەڵام لە فەڕەنسا لەدایک بووە. ماوەی کەمتر لە سێ ساڵە وەک پیشەگەر لە ریزەکانی لیل دەرکەوتووە و تواناکانی بووەتەجێی سەرسامبوونی یانە گەورەکان ناوی ئەیسی میلان یەکێکە لەوانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سانتی ئاونا، یەکێتی تۆپی پێی مەغریب لەگەڵ لاوە بەهرەمەندەکەی هێڵی ناوەڕاست کۆدەبنەوە و بۆ پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەکەوە پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە بوعدی بەشێوەی زارەکی رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ پەیوەندیکردنی بە مەغریبەوە.

ئەو بڕیارەی ئەیوب لە کاتێکدایە تا ئێستا بۆ سەرجەم تیمی تەمەن جیاوازەکانی فەڕەنسا یاریکردووە هەر لە خوار 16 تاوەکوو خوار 21 ساڵیی.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکانیدا ئاونا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچووە لەنێوان فەوزی لەقجا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی مەغریب، محەمەد وەهبی راهێنەر، ئەیوب و خانەوادەکەی ئەیوب.

لە چەند ساڵی رابردوودا مەغریب بە پرۆژەکەیانەوە بۆ داهاتوو، لە هەوڵی گەراندنەوەی ئەو یاریزانانەیە کە رەگەزنامەی وڵاتێکی دیکەیان هەیە. دیارترین برایم دیازبوو کە سەرەڕای یاریکردنی بۆ ئیسپانیا، سەرەنجام گەرایەوە بۆ زێدی دایبابی. دوایین هەوڵیش تیاگۆ پیتارچە کە مەغریب هەوڵدەدات لە ئیسپانیا بیگەڕێنێتەوە بۆ ریزی شێرەکانی ئەتڵەس.

تیاگۆ پیتارچ لەنێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مەغریب کامیان هەڵدەبژێرێت؟

بابەتی زیاتر

Back to top button