
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 30 پرێمەرلیگ وێستهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر وێستهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 30 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید تووشی شكستێكی قورس هات و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی دۆڕاند.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 29 یاریی 18 یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لەبەرامبەردا وێستهام لە ناوچەی دابەزیندایە و هەوڵی مانەوە لە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.
لە كۆی 29 یاریی حەفت یاریی براوە بووە و حەفت یاریی یەكسان بووە 15 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی هەژدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
وێستهام بە بێ فابیانسكی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ یۆشكۆ ڤاردیۆڵ و كۆڤاسیچ رووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی وێستهام
هێرمانسن
تۆدیبۆ، وان بیساكا، دیساسی، دیۆف
فێرناندیز، سۆچیک، تراورێ
بۆون، ماگاسا
كاستێیانۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، دیاس، گێی، ئایت نوری
رۆدری، سێلڤا
ئۆرایلی، شەرقی
سێمێنیۆ، هالاند



