
یاریگا –
بارودۆخە ئاڵۆزەکەی تۆتنهام دەرگای رۆیشتن بە رووی ئەستێرەیەکی یانەکەدا دەکاتەوە، کە رەنگە دواتر کۆچی بە لێشاوی یاریزانەکانی دیکەشی لێبکەوێتەوە.
شەوی رابردوو تۆتنهام بە ئەنجامێکی قورس 5-2 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دۆڕا لە چوارچێوەی یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆبزلیگ. ئەوەش بووە شەشەمین دۆڕانی یانە لەندەنیەکە لەسەریەک لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا. شکستە سەختەکەی نێو یاریگای مێترۆ پۆلیتانۆ هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامە کارەساتبارەکانیان لە پرێمەرلیگ کە ئێستا لە پلەی 16 گیرساونەتەوە و تەنها یەک خاڵیان لەگەڵ یانەی ناوچەی دابەزین جیاوازە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە پشتی بە سەرچاوەکانی دیکە بەستووە، کریستیان رۆمێرۆی کاپتنی سپێرس لەبەردەم هەلی جیدیدایە بۆ دەرچوون لە تۆتنهام لە بازاڕەکانی گواستنەوەی هاوینە.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یانە ئاستبەرزەکان پەیوەندییان بە بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکەوە کردووە لە سەروبەندی ئەم پێشهاتە نوێیەدا پەیوەست بە رۆشتنی یاریزانە 27 ساڵیەکە لە تۆتنهام ئەگەرچی هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
🚨🇦🇷 Cuti Romero has serious chances to leave Tottenham in the summer.
Top clubs have started to call as exit is a possibility despite new deal signed last summer.
Romero could be open to a sale, as Telegraph and TyC Sports reported.
🎥➕ https://t.co/Q4fcYNPTBg pic.twitter.com/pZlRd2h749
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 11, 2026
رۆمێرۆ ساڵی 2021 لە ئاتاڵانتاوە بەخواستن گواسترایەوە بۆ تۆتنهام، دوای ساڵێک گرێبەستەکەی بۆ کرایە هەمیشەیی و تا ئێستا بەردەوامە. وەرزی رابردوو توانی یۆرۆپالیگ بۆ سپێرس بەرزبکاتەوە.



