ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێویستە وەکوو مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت؛ جۆو هارت رەخنەی توند لە ئیگۆر تودۆر دەگرێت

"بوفۆن، شمایکڵ و نۆیەریش تووشی هەمان هەڵە دەبن"

Yariga App

یاریگا –

جۆو هارت پاڵپشتی ئانتۆنین کینسکی، گۆڵپارێزی تۆتنهام دەکات و رەخنەی توند ئاڕاستەی ئیگۆر تودۆر، راهێنەری یانەکە دەکات.

شەوی رابردوو ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداریی تۆتنهام هۆتسپێرزی کرد بە ئەنجامێکی گەورە 5-2 یارییەکەی لێ بردەوە.

تۆتنهام بە سەرەتایەکی زۆر خراپ دەستی بە یارییەکە کرد و هەر لە سەرەتاوە، کینکسی لە یەکەم یاریی خۆیدا لەگەڵ تۆتنهام لە چامپیۆنزلیگ، دیارییەکی گەورەی پێشکەشی رۆخی بلانکۆس کرد و بە دوو هەڵەی کوشندە دوو گۆڵی بە کوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی بەخشی.

دواتر لە خولەکی 17، تودۆر گۆڕانکاری بە گۆڵپارێزە 22 ساڵانییەکە کرد و لە جێی ئەو گوگلیمۆ ڤیکارۆ هێنایە نێو یاریگا.

جۆو هارت، گۆڵپارێزی پێشووی مانچێستەر سیتی و ئینگڵتەڕا لە مامەڵەی تودۆر لەگەڵ گۆڵپارێزەکە نیگەرانە و بەم شێوەیە پشتیوانی یاریزانەکەی کرد؛

گەیشتن بەم ئاستە و گرێبەستکردن لەگەڵ سپێرس، یەک هەڵە ناتگۆڕێت. ئەو هێشتا 22 ساڵە و نەبووە بە پیاو، هیچی نەکردووە بیەوێت ئازاری تۆتنهام بدات. هەموو گۆڵپارێزێکی شەوی لەم جۆرە بەڕێدەکات، تەنانەت بوفۆن، شمایکڵ و نۆیەریش تووشی هەمان هەڵە دەبن. دەزانم بارودۆخێکی سەختە بەڵام پێویستە وەکوو مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button