ئیسپانیاچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر؛ تاکە هیوای ریال مەدرید بەرامبەر مانچێستەر سیتی

رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێکدا باس لە دۆخی مێرەنگی بەرامبەر مان سیتی دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەر لە رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی ریال مەدرید کەوتووەتە دۆخێکی هەستیار و بەدەست پێکانی ئەستێرەکانییەوە دەناڵێنێت.

وا بریارە رۆژی چوارشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی بکات.

رۆژنامەی ئاس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نێو ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، یانەکە پێی وایە ڤینیسیۆس توانای یەکلاییکردنەوەی یارییەکەی هەیە و ئەو یاریزانەیە پێویستە بردنەوە بۆ ریال مەدرید بەرامبەر مان سیتی بەدەستبهێنێت. پەیامی لۆس بلانکۆس روونە؛ ڤینیسیۆس دەبێت ببێتە ئەو یاریزانەی لەو یارییەکە جیاوازیی گەورە دروستبکات.


ڤینیسیۆس هەمیشە لە ساتە گرنگەکان بووەتە فریاڕەسی ریال مەدرید، لە یارییەکانی قۆناخی کرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ لە کۆی 20 یاریی لە 17 یارییدا گۆڵ یاخود ئەسیستی کردووە، لەو ژمارە یارییە 14 گۆڵی کردووە 12 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

ئامارەکانی گەوهەرە بەڕازیلییەکە دەردەیخات لە دوایین هەشت وەشانی چامپیۆنزلیگ هیچ یاریزانێک هێندەی ناوبراو بەشداریی لە گۆڵەکانی یانەکەیدا نەکردووە.

یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی ریال مەدرید پێی وایە لەو یارییەدا سوود لە ڤینیسیۆس دەبینێت، بەهێزی توانای جەستەیی و ئامادەییەتی لەم وەرزە. هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەم وەرزە لە زۆربەی یارییەکانی یانەکەی ئامادەبووە و تەنیا چەند یارییەکی سەرەتا بەهۆی پێکان لە یاریکردن دابڕاوە.

هاوکات، ڤینیسیۆس لەم وەرزە لە لالیگا 26 یاریی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە، هەروەها، لە چامپیۆنزلیگ لەکۆی 10 یاریی، 3 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button