ئیسپانیاگرنگترین

خاڤیێر تێباس کۆتایی بە سیستمێک دەهێنێت و باسی کەناڵی ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

لالیگا وەکوو یەکەم خولی نێوخۆیی هەوڵی گۆڕینی تەکنەلۆژیای سیستمی نیمچە ئۆفساید دەدات بۆ سیستمێکی پێشکەوتووتر.

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا دەڵێت کە بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە گۆڕانکاریی تەکنەلۆژی دەکەنەوە، کە کاریگەری لەسەر تەکنەلۆژیای ناوبژیوانیکردن دەبێت. بیرۆکەکە دانانی چیپێکە لەنێو تۆپ تاوەکوو سیستمی نیمچە ئۆفساید بگۆڕن بۆ سیستمی تەواو ئۆفساید.

لەبارەی هەڵە زۆرەکانی هەفتەی رابردووی لالیگا پرسیار لە تێباس کرا و ئەویش گوتی:
ئێمە باسی سیستمی نیمچە ئۆفساید دەکەین، من بە هیچ شێوەیەک بەدڵم نییە. ئێمە دەمانەوێت چیپێک بخەینە نێو تۆپەوە، ئەو شتەی کە لە جامی جیهانیی یانەکان بەکارهات. ئەمە دەیکات بە سیستمێکی تەواو خودکارانە و پێویست ناکات هێندە یاریی بە دیمەنەکان بکەین. بەهۆی کەناڵی ریال مەدریدەوە زۆر لەبارەی دیمەنەکانەوە دەزانم. بۆ وەرزی داهاتوو ئەمە یەکێکە لە ئەنجامەکان.

ئەو چیپەی تێباس باسی کرد لەو پاڵەوانییەتیانە بەکارهێنراوە کە فیفا و یوێفا رێکیان خستووە. ئەم چیپە کتومت ئەو ساتە دیاریی دەکات کە تۆپەکە لێدەدرێت. ئەمەش مانای وایە ناوبژیوانی ڤار پێویست ناکات بە چاو بڕیار بدات کام دیمەن دەبێت شیکاریی بۆ بکرێت، تاوەکوو دیاریی بکات ئۆفسایدە یان نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button