
یاریگا –
لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا خوان لاپۆرتا وەڵامی لێدوانەکانی چاڤی هێرناندێز سەبارەت بە بابەتی نەگەڕانەوەی مێسی بۆ بلاوگرانا دەداتەوە.
دوێنێ 9ـی 3ـی 2026، هەفتەیەک بەر لە دەتسپێکی هەڵبژاردنەکان چاڤی هێرشی توندی کردە سەر لاپۆرتا و بەوە تۆمەتباری کرد کە لە ساڵی 2023 رێگری لە گەڕانەوەی مێسی کردووە.
چاڤی پەردە لەسەر نهێنییەکانی نەگەڕانەوەی مێسی لادەبات و راستییەکان ئاشکرا دەکات
دواتر لاپۆرتا وەڵامی چاڤی دایەوە و سەرسامی خۆی بە لێدوانەکانی چاڤی دەربڕی و قسەکانی بە ناڕاست لە قەڵەم دا.
چاڤی پێی گوتم مێسی دەیەوێت بگەڕێتەوە، بەڵام دواتر کە قسەمان لەگەڵ باوکی یاریزانەکە کرد، گوتی مێسی دەیەوێت لە شوێنێکی دیکە یاریی بکات چونکە لە بارسا فشاری زۆری لەسەر دەبێت.
لاپۆرتا ئەوەشی ئاشکرا لەوە ناترسێت مێسی و باوکی لەسەر بابەتەکە قسەبکەن چونکە ئەوەی ئەو دەیڵێت تەواوی راستی بابەتەکەیە.
ناترسم مێسی بێت و قسەبکات، پێم وایە ئەویش قسەکانی من پشتراستدەکاتەوە چونکە راستییەکە بەم جۆرەیە کە من باسم کردووە.



