تەواو؛ کالوم ویڵسن گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
لەگەڵ هامەرز رێککەوتووە

یاریگا –
کالوم ویڵسن دوای ئەوەی تەنیا هەنگاوێک لە جێهێشتنی وێستهام یونایتد دوور بوو، گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێدەکاتەوە.
دوای ئەوەی ڤالێنتین کاستێیانۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی و پابلۆ فیلیپێ، هێرشبەری بەڕازیلی پەیوەندیان بە وێستهام کرد، کالوم ویڵسن بڕیاریدابوو لە مێرکاتۆی زستانە یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی جارێکی دیکە متمانەی نونۆ سانتۆس، راهێنەری یانەکەی بەدەستهێناوەتەوە.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، وێستهام یونایتد لەگەڵ کالوم ویڵسن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێدەکەنەوە.
لەناو ئەو یاریزانانەی بەردەوامن لە یاریکردن، ویڵسن بە 93 گۆڵ سێیەم گۆڵکاری ئێستای پرێمەرلیگە، محەمەد سەڵاح بە 138 گۆڵ پێشەنگە و ئێرلینگ هالاند بە 107 گۆڵ پلەی دووەمی گرتووە.
هێرشبەرە 34 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو نیوکاسڵی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە هامەرز کرد.
بە درێسی وێستهام لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بەشداریی 26 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردوو و گۆڵێکی دروستکردووە.



