بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نوێترین پێشهات؛ ئەیسی میلان و گواستنەوەی ئامانجە بەڕازیلیەکەی

Yariga App

یاریگا –

سەرەتای ئەم مانگە وا بڵاوکرایەوە ئەیسی میلان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئاندرێ لویز گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئەو لاوە بەڕازیلیە. بەڵام ئێستا پێشهاتی نوێ باسدەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوو فابریزۆ رۆمانۆ بەشێک لە رێککەوتنی نێوان یانە ئیتاڵیەکە و یاریزانە 19 ساڵیە بەڕازیلیەکەی ئاشکراکرد کە رێککەوتن کراوە و تەنها چاوەڕوانی رۆشنایی سەوزن لە ئۆسمار ستابایلی سەرۆکی یانە بەڕازیلیەکە بۆ تەواوکردنی وردەکارییەکانی دیکە.

رۆمانۆ بەهای بەرگریکارەکەشی ئاشکراکردبوو کە 12-13 ملیۆن یۆرۆبوو، بە گەیشتنی بە تەمەنی 20 ساڵی لە هاوینی داهاتوو ئەوا بەفەرمی دەبووە یاریزانی رۆسۆنێری. بەڵام هەمان رۆژنامەنووس پێشهاتی نوێی ئاشکراکردووە.

تەواو؛ ئەیسی میلان بەڕازیلیەک دەگوازێتەوە

لە نوێترین گۆڕانکارییدا فابریزۆ میلان هیچ پلانێکی دیکەی نییە بۆ زیادکردنی ئۆفەرەکە کە پێشتر کۆرێنتیانس پێی رازیی بووبوو.

رۆمانۆ لە زانیارییەکانیدا نووسیویەتی ئەیسی میلان لەم بابەتەدا زۆر روون بووە: یان هەرچی زووە بەو مەرجانەی کە میلانی هەیەتی گرێبەستەکە بکرێت، یان بەراستی مامەڵەکە شکست دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button