
یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد گرنگی بە تواناکانی مارکوس تاڤێرنەر، هێرشبەری یانەی بۆرنمس دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.
هەفتەی رابردوو مایکڵ کاریک رایگەیاند مانچێستەر یونایتد چاودێری چەند یاریزانێک دەکات و دەیەوێت هێڵی هێرشبەری چالاکتر بکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، مارکوس تاڤێرنەر، بووەتە ئامانجی شەیتانە سوورەکان و دەیانەوێت هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بگوازنەوە ئۆڵد ترافۆرد.

تاڤێرنەر لەم وەرزە شەش گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵیشی دروستکردووە، ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات بەڵام بەم دواییە بەهۆی پێکانی رانی لە یاریکردن دوورکەوتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، جگە لە تاڤێرنەر، مان یونایتد هەریەک لە مۆرگان گیبس، هێرشبەری نۆتینگهام فۆرێست و یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگی کردووەتە ئامانج و چاودێریی دۆخیان دەکات.
هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە تاوەکوو ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بۆرنمس هەیە، نرخی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەخەملێندرێت.



