ئیسپانیاگرنگترین

ریکۆردێکی نوێ؛ ئەوەی لامین یامال کردی بە مێسی و کریستیانۆش نەکراوە

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال بەرامبەر بیلباو جیا لەوەی سێ خاڵی زێڕینی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، ریکۆردێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد.

شەوی رابردوو 7ـی ئازاری 2026، بارسێلۆنا بە گۆڵێکی لامین یامال لە ئاتلێتیک بیلباوی بردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید کردەوە بە چوار خاڵ./

گۆڵەکەی یامال گۆڵی ژمارە 50ـی بوو لە کاروانی وەرزشیدا، ئەو ئەستێرە لاوە 44 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا کردووە و 6 گۆڵیشی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە.

ئەمەش ریکۆردێکی دیکەی دیکەی مێژووییە بۆ یامال کە لە تەمەنی 18 ساڵی و 237 رۆژیدا گەیشتە گۆڵی ژمارە 50.

لەکاتێکدا لیۆنیل مێسی لە تەمەنی 20 ساڵی و 315 رۆژی گەیشتە ئەو ژمارەیە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە تەمەنی 21 ساڵی و 297 رۆژی گەیشتە گۆڵی ژمارە 50.

بابەتی زیاتر

Back to top button