ئیسپانیاگرنگترین

یەکلایی دەبێتەوە؛ ئالێگری دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید؟

Yariga App

یاریگا –

ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەڵامی دەنگۆی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەداتەوە.

هەفتەی رابردوو رۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردبووەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز ئارەزوو دەکات لە کۆتایی ئەم وەرزە ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری ئیتاڵی بکاتە شوێنگرەوەی ئالڤارۆ ئاربێلوا.

ئەمڕۆ لەبارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید پرسیار لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری کراوە، ئەو راهێنەرەش دەنگۆکان رەتدەکاتەوە و بە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان پابەند دەبێت.

لەگەڵ ئەیسی میلان دڵخۆشم و تاوەکوو هاوینی 2027 گرێبەستم هەیە، یانەکە هەوڵی زۆر دەدات تاوەکوو بۆ وەرزی داهاتوو پێکهاتەیەکی تۆکمە بنیاد بنێت.

هاوینی رابردوو کارلۆ ئانچێلۆتی ریال مەدریدی جێهێشت و بووە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی شوێنی ئەوەی گرتەوە، بەڵام ئاڵۆنسۆ دوای تەنیا شەش مانگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ئیسپانی بەشێوەیەکی کاتی و تاوەکوو کۆتایی وەرز سەرپەرشتی تیمەکە دەکات، بەڵام ریال مەدرید لەو راهێنەرە رازی نییە و بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاودا دەگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button