
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری ریال مەدرید بۆ چاکبوونەوەی پێکانەکەی گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و چارەسەری سرووشتی وەردەگرێت.
کیلیان ئێمباپێ بە باشترین ساتەکانی لە ریال مەدرید تێناپەڕێت، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە تووشی پاشەکشێیەکی دیکەی پێکان بووە و ئێستا چارەسەر بۆ سووڕانی ئەژنۆی وەردەگرێت، کە پێکانێکی ئاڵۆزە و کاتی چاکبوونەوەی بە نادیاریی دەمێنێتەوە. ئێستا هێرشبەرەکەی مێرێنگێ لە پاریسە و کار لەسەر چارەسەری سرووشتی دەکات.
بەڵام کیلیان بەتەنیا نییە، بەڵکوو لەگەڵ یەکێک لە ناودارترین خانمەئەکتەرەکانی ئیسپانیا، ئێستەر ئێکسپۆسیتۆ بینراوە. ئەم پەیوەندییە لە هەژمارێکی سۆشیال میدیاوە ئاشکرابوو، کە وێنەیەکی پۆستکردووە هەردووکیان بەیەکەوە وەکوو خۆشەویست نیشان دەدات. ئەگەرچی وێنەکە بەتەواوی روون نییە، بەڵام وادەردەکەوێت ئەوان بن.
D’après mes informations exclusives,
Kylian Mbappé et Ester Expósito se fréquenteraient en ce moment.
Ils étaient ensemble le 25 février à Madrid et plusieurs chipies les ont aperçus hier au bar du Pullman (le 10ème ciel) en train de s’embrasser durant toute la soirée pic.twitter.com/mskmYzGWJX— AQABABE (@AQABABE_) March 6, 2026
بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئەمە تەنیا ژووانێکی یەک ڕۆژیی بووە. هەواڵەکان وا بڵاوکرانەوە کە رۆژی 25ـی شووباتیش لە مەدرید بەیەکەوە بوونە، کە بۆ خواردنەوە لە شەودا چوون بۆ یەکێک لە هۆتێلەکانی شارە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەس کردووە کە ئێوارەکەیان بە ماچکردن بەسەر بردووە.
وێنەیەکی دیکەش بڵاوبووەتەوە کە بەیەکەوە لە رێستۆرێنتێک کە بەسەر بورجی ئیفڵدا دەڕوانێت بینراون. تەنانەت خانمەئەکتەرەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆشی بڵاوی کردووەتەوە بەڵام رووخساری ئەو کەسەی لەگەڵییەتی نادیارە.

تاوەکوو ئێستا نە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە و نە خانمەئەکتەرەکە بە ئاشکرا پەیوەندییەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، ئەگەرچی وێنەکان نیشانی دەدەن لە نزیکەوە ئاشنای یەکدی دەبن. ئەمەش وا نیشانی دەدات کە بینینیان بەیەکەوە تەنیا رێکەوت نییە.
هەفتەیەکی پڕ مشتومڕ بوو بۆ ریال مەدرید، هەفتەکەیان بە شکست بەرامبەر خیتافی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەستپێکرد، لە کاتێکدا راپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە ئێمباپێ لە پاریس لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی و هاوتیمەکانی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا خوانی ئێوارە دەخوات.

ئەم رۆژانە بۆ یانەکە ئاسان نەبووە و هاندەران دڵخۆش نەبوون بە بینینی هێرشبەرەکەیان کە لە پاریس لەگەڵ ئێکسپۆسیتۆ چێژ لە ‘چاکبوونەوە’ـی دەبینێت. هەندێک لە هاندەران باوەڕیان وایە ئەم سەرقاڵییە دەکرێت راستەوخۆ کاریگەری لەسەر توانای گەیشتنی یاریزانە بە لووتکەی ئاستی هەبێت.



