ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک؛ کابووسی ئاتلێتیک بلباو

Yariga App

یاریگا –

لەو کاتەوەی لە هاوینی 2024 بووەتە راهێنەری بارسێلۆنا، هانزی فلیک سەرکەوتنێکی تەواوی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو بەدەستهێناوە.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە تاوەکوو ئێستا سەرجەم یارییەکانی بەرامبەر یانە باسکییەکە بردووەتەوە. لە 5 یاریی لالیگا و سوپەری ئیسپانیی، بارسێلۆنا 16 گۆڵی بەرامبەر بلباو کردووە و تەنیا 1 گۆڵی لێکراوە.

ئەو گۆڵەی بارسێلۆنا لێی کراوە دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم ایریی نێوانیان لە 24ـی ئابی 2024، کاتێک بارسێلۆنا 2-1 لە یاریگای مۆنجویک بردنەوەی بەدەستهێنا. دواتر لە هەمان وەرزدا بارسا 2-0 لە پێشکۆتایی سوپەری ئیسپانیی و 3-0 لە نیوەی دووەمی لالیگا لە یاریگای سان مامێس لە ئاتلێتیک بلباوی بردەوە.

ئەم وەرزە ئەنجامەکان قایلکەرتریشن، بارسێلۆنا 4-0 لە یەکەم یاریی سپۆتیفای کامۆ نۆو لە لالیگا بردنەوەی بەدەستهێنا. لە پێشکۆتایی سوپەری ئیسپانیش بە ئەنجامێکی گەورە 5-0 لە ئاتلێتیک بلباوی بردەوە.

فلیک ئەنجامەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنای بەرامبەر یانە باسکییەکە گۆڕێوە، بە راهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز، بارسێلۆنا لە چارەکی کۆتایی جامی شای 2024 لەسەر دەستی بلباو کرایە دەرەوە، لە لالیگاش 0-0 لەگەڵیدا یەکسانبوو.

سەرەڕای ئەو ریکۆردە نایابە، فلیک دەڵێت ئەم یارییە بە ئاسانی وەرناگرێت، راهێنەرە ئەڵمانییەکە ستایشی بلباوی کرد و بە یەکێک لە باشترین تیمەکان ناوی برد.

فلیک گوتی:

سەیری یارییەکانی پێشوو ناکەم، دۆخەکە جیاوازە، ئێمە لە یاریگای ئەوان یاریی دەکەین و ئاسان نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button