ئینگلتەراگرنگترین

ئیگۆر تودۆر لە مەترسیدایە؛ تۆتنهام دەیەوێت لە ماوەی مانگێک دووەم راهێنەری بگۆڕێت

بژاردە جێگرەوەکان کێن؟

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامەکانی تۆتنهام مەترسییەکی گەورەی لەسەر پۆستەکەی ئیگۆر تودۆر دروستکردووە و یانەکە بیر لە ماوەی مانگێکدا دووەمین راهێنەری بگۆڕێت.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی تۆتنهام ترسی دابەزینیان لێ نیشتووە و کەوتوونەتە ژێر فشاری هاندەران، ئەنجامەکانی یانەکەش لەژێر سەرپەرشتی تودۆر هێندەی دیکە بێهیوایی دروستکردووە و بیر لە دوورخستنەوەی دەکەنەوە.

تودۆر لە 14ـی مانگی شووبات تاوەکوو کۆتایی وەرز وەکوو راهێنەری تۆتنهام دەستنیشانکرا و سێ یاریی یانەکەی بەڕێوەبردووە، لە هەرسێ یارییەکەدا تووشی شکست بووە و نەیتوانیوە بردنەوە بۆ یانەکە بەدەستبهێنێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، تۆتنهام چەند راهێنەرێکی دیاریکردووە و دەیەوێت لە هاوین گرێبەست لەگەڵ راهێنەری نوێ واژۆ بکات، یەکێک لە بژاردەکان رۆبێرتۆ دی زێربییە، کە بەم دواییە لەگەڵ یانەی مارسیلیا لێک جیابوونەوە و ئێستا بێ یانەیە. یەکێکی دیکە لە پاڵێوراوەکان، ماوریسیۆ پۆچێتێنیۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکایە، پێشبینی دەکرێت لەدوای کۆتایی مۆندیال گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە هەڵبوەشێنێتەوە و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە تۆتنهام.

تۆتنهام تەنیا 9 یاریی لەم وەرزە ماوە و گەیشتووەتە قۆناخێکی یەکلاییکەرەوە، ئێستا سپێرس نەک تەنیا بۆ مانەوە، بەڵکوو بۆ پاراستنی داهاتووی یانەکە دەچێتە نێو یارییەکان و ئامانجی بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی داهاتوویە.

بابەتی زیاتر

Back to top button