
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاماژە بەوەدەكەن یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستەكەی لەگەڵ كۆمپانیای فلای ئیمارات Fly Emirates بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە نوێدەكاتەوە.
هاوبەشی نێوان ریال مەدرید و كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئیمارات دە ساڵ پێش ئێستا دەستیپێكرد و یەكێكە لە بەهێزترین گرێبەستەكانی مێژووی ئەوروپا.
🚨 BREAKING: Real Madrid and Emirates have RENEWED their deal for 5 years until 2031.
The new deal will be worth €74m annually, an increase from the current €70m. @Lu_Class_ ✈️ 💰 pic.twitter.com/CfSU2qWzex
— Madrid Zone (@theMadridZone) March 7, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی sportico، ریال مەدرید گرێبەستەكەی لەگەڵ كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئیمارات بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە و تاوەكو 2031 نوێدەكاتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، بەهای گرێبەستە نوێیەكە ساڵانە نزیكەی 74 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەبێتەوە، لەكاتێكدا كە گرێبەستەكەی پێشووی بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرا.
بەپێی راپۆرتەکان، ئەم نوێکردنەوەیە تەنیا بەردەوامیی پەیوەندی نێوان یانەکە و کۆمپانیا سپۆنسەرەکە نییە، رەنگدانەوەی پێگەی بازرگانی و وەرزشیی ریال مەدریدە لەسەر ئاستی جیهان، و توانای یانەکە لە پاراستنی هاوبەشە گەورەکان و بەهێزکردنی وەبەرهێنانەکان دەردەخات.
گرێبەستە نوێیەكە ئەوە دەردەخات، بەهای یانەكە تەنیا لە نێو یاریگادا نییە بەڵكو هۆكارە بازرگانی و نێودەوڵەتییەكان بووەتە فاكتەرێكی سەرەكی لە دیارییكردنی گرێبەستە گەورەكان و سپۆنسەرەكان.



