ئاسیاعێراقگرنگترین

غه‌ڕاف له‌ فیفا سكاڵا له‌سه‌ر ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆمار ده‌كات

ناوبژیوانان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند یانه‌یه‌ك بڕیار ده‌ده‌ن

Yariga App

یاریگا –

یانەی غەڕافی عێراقی هەنگاوێکی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراوی نا و بە فەرمی کێشەی ناوبژیوانیی خولی ئەستێرەکانی عێراقی گەیاندە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ جیهان

داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە ده‌كات

کارگێڕی یانەی غەڕاف رایگەیاند کە نووسراوێکی فەرمییان ئاراستەی فیفا کردووە و تێیدا داوای دەستوەردانی بەپەلە دەکەن.

یانەکە داوای کردووە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و ورد لە مەلەفی ناوبژیوانیی خولی ئەستێرەکانی عێراق بکرێت، بەوپێیەی گومان لە نزاهەت و دادپەروەریی خولەکە دروست بووە.

یارییەکەی قوە جەوییە؛ ئەو دڵۆپەی گۆزەکەی پڕکرد

ئەم بڕیارەی یانەی غەڕاف دوای یارییەکەی بەرامبەر یانەی قوە جەوییە هات، یانەکە لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو یارییەدا ڕووبەڕووی چەندین هەڵەی گەورە و دووبارەبووەوەی ناوبژیوانی بوونەتەوە کە زیانی گەورەی بە یانەکەیان گەیاندووە.


یانه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ هه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وان ده‌كرێت ئه‌وان گومانیان له‌ یاریكردن به‌ ئه‌نجامی یارییه‌كان هه‌یه‌ و پێیان وایه‌ ناوبژیوانه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند یانه‌یه‌ك بڕیار ده‌ده‌ن.

کاریگەری لەسەر خولەکە

یانەی غەڕاف جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هەڵانە تەنیا یارییەک نییە، بەڵکو بووەتە دیاردەیەک کە زیان بە ناوبانگی خولەکە و دادپەروەریی کێبڕکێکان دەگەیەنێت، بۆیە داوایان لە فیفا کردووە سنوورێک بۆ ئەم دۆخە دابنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button