ئینگلتەراگرنگترین

رێز لە كاتی بەربانگ بگرن؛ لیدز یونایتد بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاودەكاتەوە

لە بەیاننامەكەدا داوا لە هاندەران دەكات رێز لە یاریزانە مسوڵمانەكان بگرن

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی داوای لە هاندەرانی یانەكەی کرد رێز لەو وەستانە بگرن کە بڕیارە لە کاتی یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر نۆریچ سیتی لە قۆناخی پێنجەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا دەكرێت، بە مەبەستی رێگادان بەو یاریزانانەی بەرۆژوون بۆ شكاندنی رۆژووەكانیان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە هەڵوێستێکی هاوشێوەدا لە کاتی دۆڕانیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی، دەنگی ناڕەزایەتی و فیکە لەلایەن هاندەرانەوە بیسترا.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممە لیدز یونایتد لە یاریگای ئیلاند رۆدی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆرویچ سیتی بكات، لە میانی یاریی قۆناخی پێنجەمی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.

پێشبینی دەكرێت لەو یارییەدا جۆیڵ پیرۆی هێرشبەری مسوڵمانی یانەی لیدز یونایتد بەشداری بكات.

لیدز یونایتد لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند؛

لیدز یونایتد بە تووندی سەركۆنەی هەر هاندەرێک دەكات هاندەری خۆمان یاخود میوان بێت كە فیكە بۆ ئەو یاریزانانە لێدەدات كە لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوون و لە كاتی یارییەكاندا رۆژووەكانیان دەشكێنن.

رۆژی یەكشەممە بەرامبەر نۆرویچ سیتی دەرفەتێكە بۆ نیشاندانی باشترین وێنەی لیدز یونایتد و ئەوەی هەمووان لە یاریگای ئیلاند رۆد پێشوازیان لێدەكرێت.

لە یاریی پێشووتری لیدز یونایتد بەرامبەر مانچێستەر سیتی لەكاتی راگیرانی یاریی بۆ ئەوەی یاریزانە مسوڵمانەكان رۆژووەكانیان بشكێنن بەشێک لە هاندەرانی یاریگا فیكەی ناڕەزاییەتیان لێدەدا.

لیدز ئەو بارودۆخانەی روونکردەوە کە پێی وایە بوونەتە هۆی دروستبوونی دەنگی ناڕەزایەتی لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی؛

نزیکەی چارەکێکی یاریگاکە نەیانتوانیوە ئەو پەیامانە ببینن کە لەسەر شاشە گەورەکان نمایشکراون و هۆکاری وەستانی یارییەکەیان روونکردۆتەوە، هاندەران ئاگادار نەبوون بۆیە فیكەی ناڕەزاییەتیان لێداوە.

ئەمە یەکەمجار بوو یارییەک لە یاریگای ئێلاند رۆد رابگیرێت بۆ ئەوەی یاریزانە مسوڵمانەكان بەربانگ بکەنەوە. بە پێداچوونەوە بەوەی روویدا، دەبوو پێش یارییەکەی مانچێستەر سیتی بە روونییەکی زیاتر ئەمەمان رابگەیاندایە، چونکە هەندێک لە هاندەران ئاگاداری ئەوە نەبوون كە ئەوە روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button