
یاریگا –
لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی یانەکان لەنێوان چێڵسی و پاریس سانجێرمان رووداوێک لەنێوان لویس ئێنریکی و جواو پێدرۆ روویدا.
دوای ئەوەی یارییەکە کۆتایی هات، شەڕێکک لەنێوان یاریزانەکانی هەردوو تیم روویدا. یاریزانەکانی بەشداربوون لەوانە؛ جیانلویجی دۆناروما و ئەشڕەف حەکیمی لە پاریس سانجێرمان، جواو پێدرۆ و ئاندرێ سانتۆس لە چێڵسی.
لە کاتی بەرەنگاربوونەوەکە لویس ئێنریکیی راهێنەری پاریس سانجێرمان لەدواوە نزیک بووەوە و لە دەموچاوی جواو پێدرۆیدا، بەمەش یاریزانە بەڕازیلییەکە کەوتە سەر زەوی. پرەسنێک کیمپێمبێ بەخێرایی هاتە پێشەوە و راهێنەرەکەی دوورخستەوە تاوەکوو رێگری لە خراپتربوونی دۆخەکە بکات.
دوای یارییەکە لویس ئێنریکی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییدا دۆخەکەی روونکردەوە و گوتی کە مەبەستی جیاکردنەوەی یاریزانەکان و وەستاندنی شەڕەکە بووە، هەروەها گوتیشی کە پاڵنانی نێوان یاریزانەکان شتێکە کە نابێت جارێکی دیکە رووبداتەوە.
ئەگەرچی ئێنریکی داوای لێبووردنی کرد، فیفا پەڕاوێکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی کردەوە. بەگوێرەی دەیلی مەیل، رۆژنامەی ئینگلیزی کە موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، فیفا ئێستا بڕیاریداوە سزای راهێنەرە ئیسپانییەکە نەدات و دوای نزیکەی 8 مانگ کەیسەکە داخرا.



