
یاریگا –
لیڤەرپوول دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی کێپرێن تورام، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی و یانەی یوڤێنتوس.
ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی کێپرێن تورام دەکەن و دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستیان بە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بەهێز بکەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، رێدز ئامادەیە لەپێناو بەدەستهێنانی واژۆی ناوەڕاستکارە 24 ساڵانییەکە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات، هەروەها شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی کاسێمێرۆ کە بڕیارە لە هاوینی داهاتوو یانەکە بەجێبهێڵێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، یوڤێنتوس نایەوێت دەستبەرداری یاریزانەکە بێت و لەنێو پلان و پڕۆژە درێژخایەنەکانی خانمە پیرەکەیەدایە، بەڵام لە ئەگەری فرۆشتنی، ئامادە نییە بە کەمتر لە 65 بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.
تورام تاوەکوو ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ خانمە پیرەکەدا هەیە، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 86 یاریی بە درێسی یوڤێنتوس کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.



