ئیسپانیاگرنگترین

ئارچیڤۆ ڤار: یاریزانێکی ریال مەدرید لە یارییەکەی خیتافی دەبوو کارتی سووری پێبدرێت

ناوبژیوان ستەمی لە خیتافی کردووە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی ئارچیڤۆ ڤار ناوبژیوان هەڵەیەکی گەورەی بەسەردا تێپەڕیوە و دەبوو یاریزانێکی ریال مەدرید کارتی سووری راستەوخۆ وەربگرێت.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 26 لە یاریگای بێرنابیۆ رووبەڕووی خیتافی بووە و 1-0 یارییەکەی بە یانەی میوان دۆڕاند.

پێگەی ئارچیڤۆ ڤار بڵاویکردووەتەوە، ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریکاری ریال مەدرید بەئەنقەست لە دیێگۆ ریکۆ، هێرشبەری خیتافی داوە و فاوڵێکی روون بوو، رەفتارێکی شەڕانگێزانەکەی کردووە و دەبوو ناوبژیوان راستەوخۆ کارتی سوور بە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بدات.

دەشڵێت، ناوبژیوان دیمەنەکەی باش نەبینیوە، دەبوو ڤار دەستتێوەردانی کردبایە و رووداوەکەی بە “روونترین کارتی سووری وەرزەکە” ناودەبات.


سەرەڕای ئەو هەڵانە ریال مەدرید نەیتوانی یارییەکە بباتەوە، بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە و 4 خاڵ لە بارسیلۆنای پێشەنگ دوورکەوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button